فازڵ میرانی: ئەگەر چوار لایەنە ناڕازییەکە دەرگایان داخرابێت خۆم دەچم دەیکەمەوە و دەڵێین ئەوە هاتین
فازیل میرانی
وێستگه نیوز ـ
فازڵ میرانی، سكرتێری مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند، چوار لایهنه ناڕازییهكه برای ئهوانن و ئهگهر دهرگاش دابخهن خۆی دهڕوات دهیكاتهوه و دهڵێت ئهوههاتن.
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دهنگی ئهمریكا باس لە بابەتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەیان لەگەڵ چوار لایەنەکەی کە بەخۆیان دەڵێن (لایەنی ناڕازی) وتی: "ئەوەی ئێمە بۆ ئاغایەک و سەماحەتێک و مستەرێک قبوڵی دەکەین لە یەکتری قبوڵ بکەین کێشەکانمان چارەسەر دەبێت، ئەگەر ئێمە غاربدەین بچینە سوریا، تورکیا، تاران، بەغدا، بۆچی نەچینە بارەگای یەکێتی یان یەکگرتوو یان گۆڕان چیم لێ کەم دەبێتەوە؟ ئەوانە برا و خەڵکی وڵاتی ئێمەن".
فازڵ میرانی باس لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان دەکات و دەڵێت: "ئێمە پێمان باشە لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت، تا بەبڕوای ئێمە وەک پارتی زەمینە بۆ یەکێتی باشە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت، هەر لایەنێک داوای دواخستنی دەکات بابێت گفتوگۆبکات و پاساوەکان و زیانەکانی هەڵبژاردنمان پێ بڵێت و بڕوامان پێ بهێنیت، بەڵام ئێمە و یەکێتی و تورکمان و مەسیحی و سۆسیالیست دەڵێین با لەکاتی خۆیدا بکرێت، ئەگەر حزبێکیش بیەوێت با بەشداری هەڵبژاردن نەکات".
له بارهی ئهوهی دوێنێ چوار لایەنەکە رایانگهیاند، دەرگایان کراوەیە بۆ ئەوەی پارتی و یەکێتی سەردانیان بکەن و چاوەڕوانی ئەو سەردانانەن، ئایا بەنیازن بەم زووانە سەردانیان بکەن؟ فازڵ میرانی وتی: "ئەگەر پێشتر دەرگایان قەپات بووبێت ئێمە دەچین لە دەرگا دەدەین ئەگەر برایانی یەکگرتوو دەرگایان داخراو بێت من دەچم دەرگایان دەکەمەوە دەڵێین ئەوە من هاتم ئێمە بۆ هەموویان واین، من دوو ساڵ لەمەوبەر لە گۆڤاری گوڵان شتێکم نووسی، وتم ئەوەی ئێمە وەک کورد بۆ ئاغایەک و سەماحەتێک و مستەرێک قبوڵی دەکەین لە یەکتری قبوڵ بکەین کێشەکانمان چارەسەر دەبێت ئەگەر ئێمە غاربدەین بچینە سوریا، تورکیا، تاران، بەغدا، بۆچی نەچینە بارەگای یەکێتی یان یەکگرتوو یان گۆڕان چیم لێ کەم دەبێتەوە؟ ئەوانە برا و خەڵکی وڵاتی منن.. لەبەر ئەوە ئەم بابەتە لە فەرهەنگی پارتیدا چارەسەرکراوە، لەپێناوی یەکڕیزی ئێمە هیچ بێزار نابین ئەگەر لە دەرگاوە داخرابێت لە پەنجەرەوە بچینە ژوورەکانیان".
فازیل میرانی وتیشی: "دوای جهژن سهردانی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان دهكهم".
هــ. ر
AM:09:39:16/08/2018
ئهم بابهته 6096
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت