بەڤیدیۆ.. لەناو بازاڕی چەمچەماڵ دهستبهسهر بڕێکی زۆر خواردن خواردنەوەی بەسەرچوودا گیرا
دیمەنێک لە خۆراکە بەسەرچووەکە
وێستگه نیوز ـ
دوێنێ چـوارشەممە 15ی ئابی 2018، تیمە هاوبەشەکان لە هۆبەکانی چاودێری تەندروستی و ئاسایشی ئابووری لەناو بازاڕ و شوێنە گشتیەکانی قەزای چەمچەماڵ، ئەو خۆراک و شمەکە بەسەرچوو و نەشیاوەی کە لە ماوەی مانگێکدا دەستیان بەسەرداگرتبوو لەناویان برد.
شـاخەوان هادی، لێپسراوی هـۆبەی چاودێریی تـەندروستی لـە مـەڵبەندی خـۆپـاراستنی تـەنـدرووستی چەمچەماڵ وتی: "ئەو خۆراکانە سەرجەمیان لە مــاوەکـانی رابردوودا لـەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی چاودێری تەندروستی لەناوبازاڕی قەزای چەمچەماڵ دەستیبەسەرداگیراوە بڕەکەی سێ تۆن دەبێت و ژمارەیەکیش لەو خاوەن دووکاندارانە غەرامەکراون".
داواشی لە هاوڵاتیانی شارەکە کرد کە لەکاتی بینیی هەر شمەکێکی خـراپ و بەسەرچوو کە گومانی خراپبونی لێ بکرێت، راستەوخۆ تیمەکانی چاودێری تەندروستی لێئاگادار بکەنەوە.
هــ. ر
AM:09:05:16/08/2018
ئهم بابهته 1664
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت