لە ئەمریكا باسی پێکەوەژیانی ئاینی کوردستان دەکرێت

‌مەریوان نەقشبەندی

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
وا بڕیارە سبەینێ كۆنفرانسی (عەرەبی- ئەمریكا) كە تایبەت بە پێكەوەژیان و ئازادی ئاینی لە وڵاتی ئەمریكا بەڕێوە بچێت، لە عیراقیش بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف بەشدارە و باسی پێکەوەژیانی لە کوردستان دەکات.


مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و پێكەوەژیانی ئاینی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند، بڕیارە رۆژانی 16-18-8-2018 لە شاری شیكاگۆی ویلایەتی ئەلینۆی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا حەوتەمین كۆنفرانسی (عەرەبی- ئەمریكا) بەڕێوە بچێت، لە وڵاتانی عەرەبی چەندین كەس بانگهێشتكراون، بەندەش وەك چالاكوان و میدیاكارێك لە بواری ئازادی و پێكەوەژیانی ئاینی بانگهێشتكراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، لەو سێ رۆژەدا لە هەر وڵاتێك كەسێك بابەتێك بە زمانی عەرەبی پێشكەش دەكات و ئەویش بابەتێك پێشكەش دەكات كە تیایدا باسی ئەزموونی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئازادی ئاین دەكات چ لەڕووی یاساییەوە، چ لەڕووی كلتوری و ئەو هەنگاوانەی بۆ ئەو مەبەستە نراون.

نەقشبەندی ئاماژەی بەوەكرد، لە كۆنفرانسەكەدا تێڕوانینی حزبەكان و خەڵكی كوردستان بۆ پێكەوەژیان دەخاتەڕوو، هەروەها لەبەرئەوەی لەسەر ئاستی عیراق تەنها ئەو، بانگهێشتكراوە بە جلوبەرگی كوردییەوە وتار پێشكەش دەكات بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت عیراق تەنها وڵاتێكی عەرەبی نییە.



PM:11:50:15/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو