پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگای ره‌واندز- جوندیان شه‌ش قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

‌دیمەنێک لە پێکدادانەکە

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار

وته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێله‌وه‌ له‌سه‌ر رێگای ره‌واندز بۆ جوندیان شه‌ش كه‌س برینداربوون كه‌ چواریان ئافره‌تن و یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.


رائید سه‌عدون هاودیانی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ی ئابی 2018، له‌ لایه‌ن به‌شی پۆلیسی رواندز ئیشكگری ئاگاداركراینه‌وه‌ به‌ بوونی رووداویكی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگای ره‌واندز - جندیان جۆری پیكاب تیۆتا هایلۆكس (مه‌رزیه) و هۆنداری جۆری تۆكسۆن، شۆفێری تیۆتاكه‌ ناوی (س، ز، ع) له‌ دایكبووی ساڵی 2002 دانشتووی سۆران گه‌ڕه‌كی بارزان كه‌ ده‌ستی بریندار ببوو".

وتیشی: "له‌ ئۆتۆمبێلی هۆنداكه‌ش پێنج كه‌سی تیادابووه‌ كه‌ چواریان ئافره‌ت بوون، یه‌كه‌م شۆفێره‌كه‌ی به‌ ناوی (ع، ب، ح) له‌ دایكبووی 1976 دانشتووی هه‌ولێر گه‌ڕه‌كی كارێزان".

روونیشیكرده‌وه‌: "سه‌رنشینه‌كانی هۆنداكه‌ ئه‌مانه‌ بوون، دایكی به‌ ناوی (ك، ا، ح) له‌ دایكبووی 1954 و خێزانی به‌ ناوی (ب، ع، م) له‌ دایكبووی 1983، كچه‌كه‌ی به‌ ناوی (ا، ع، م) له‌ دایكبووی ساڵی 2013، كچی خوشكی به‌ ناوی (ل، ن، م) له‌ دایك بووی سالی 2013".

راشیگه‌یاند: "به‌ داخه‌وه‌ دایكی شۆفیری هۆندای تۆكسۆن به‌ ناوی (ك، ا، ح) گیانی له‌ ده‌ستدا و برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خوشخانه‌ی هه‌ولیر كران بۆ چاره‌سه‌ركردن، شۆفێری پیكابه‌كه‌ به‌ بریاری دادوه‌ر ده‌ست به‌سه‌ر كراوه‌ له‌ گرتووخانه‌ی پۆلیسی سۆران".


PM:09:42:15/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 34338 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو