له هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی شكانی بۆری سه‌ره‌كی، پێدانی ئاوی ماڵان راده‌گیرێت
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند كه به هۆی شكانی بۆری سه‌ره‌كی پڕۆژه‌ی ئاوی شاره‌كه، پێدانی ئاوی ماڵان بۆ ماوه‌ی رۆژێك راده‌گیرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند كه "شه‌وی رابردوو بۆری سه‌ره‌كی پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه شكا و به‌وهۆیه‌وه پێدانی ئاو به‌ماڵان له پارێزگاكه راده‌گیرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه راگرتنی دابه‌شكردنی ئاو به‌سه‌ر ماڵان‌دا ته‌نها بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له‌ئێستادا تیمه‌كانییان سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كه‌ن.
PM:07:24:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 22270
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت