پۆلیسی سلێمانی دوان له تۆمه‌تبارانی روداوه‌كه‌ی سه‌ر پردی وڵوبه ده‌ستگیر ده‌كات
وێستگه نیوزـ
بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی، دوان له‌و تۆمه‌تبارانه‌یان ده‌ستگیركرد كه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه و تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر پردی وڵوبه هاوڵاتییه‌كیان كوشتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، دوای ئەوەی رۆژی 7ی ئابی 2018، كاتژمێر 10:30 خولەكی شەو لەنزیك پردی وڵوبە لەشاری سلێمانی هاوڵاتی (ك، ع، ش) كوژرا، هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوان و كەشف و هێڵكاری گه‌یشتنه شوێنی روداوەكە و لێكۆڵینەوەی ورد كرا وتەی كەسوكاری كوژراوەكەش وه‌رگیرا كە سكاڵایان لەسەر چەند تۆمەتبارێك هەبوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی–بنكەی پۆلیسی ئیبرایم ئەحمەد لێكۆڵینەوەی وردی لەڕوداوەكە دەستپێكرد و توانرا تۆمەتبار ( ه، ق، م) لەدایكبوی 1990 پیشەی كاسب ، كەدەستی هەبووە لەوتاوانەدا دەستگیربكرێت .
تۆمەتباری سەرەكی (د، م، ق) لەدایكبووی 1991 كە هەڵاتبوو، دوای لێكۆڵینەوە و دەستكەوتنی زانیاری ورد لەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی دەركەوت كە تۆمەتبار بەرەو شاری هەولێر هەڵاتووە، پاشان بە هاوكاریی هێزەكانی پۆلیسی هەولێر توانرا تۆمەتباری سەرەكی دەستگیر بكرێت و رەوانەی شاری سلێمانی بكرێتەوە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە یاساییەكان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه ئێستا هەردوو تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندن و له‌لایەن پۆلیسی ئیبرایم ئەحمەدەوە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بۆ دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری تر كە دەستیان لەو روداوەدا هەبووە.
AM:11:46:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 22026
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت