به‌وێنه..بارهه‌ڵگرێك ده‌بێته ره‌مزی كاره‌ساتی پرده داڕماوه‌كه‌ی ئیتالیا
بارهەڵگرەکە
وێستگه نیوزـ
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر بڵاوكرایه‌وه كه رێك له‌به‌رده‌م شوێنی داڕمانی پرده‌كه‌ی شاری جه‌نه‌وا-ی ئیتالیا وه‌ستاوه و نه‌كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
تۆِه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكان شۆفێره‌كه‌یان به كه‌سێكی به‌به‌خت وه‌سفكردوه كه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه بكه‌وێته خواره‌وه، به‌ڵام چاره‌نوسی ئه‌و شۆفێره‌یان دیاری نه‌كردوه كه چیی به‌سه‌ر هاتوه.
رۆژی سێشوككو 14ی ئابی 2018، به‌هۆی داڕمانی پردێكه‌وه له‌سه‌ر رێگایه‌كی سه‌ره‌كی شاری جه‌نه‌وا‌ی ئیتاڵیا 35
كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
وێستگه‌ی "سكای تی جی 24"ی تایبه‌ت رایگه‌یاند كه به‌شێكی پردی مۆڕاندی به درێژایی 200 مه‌تر به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازیدا داڕما، له كاتێكدا درێژی پرده‌كه كه‌مێك له 1000 مه‌تر زیاتره.
میدیا ناوخۆییه‌كانی ئیتاڵیا له زاری سه‌رچاوه فریاگوزارییه‌كانه‌وه بڵاویان كرده‌وه كه ده‌یان كوژراو له‌ژێر داروپه‌ردووی پرده‌كه‌دان كه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ماڵدا كه‌وتووه.
ته‌له‌فزیۆنی ئیتاڵی وێنه‌ی پرده‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له كه‌شێكی گه‌رده‌لولی به‌هێز و ته‌مومژاویدا داڕما.
دانیلۆ تونینلی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئیتاڵیا له‌سه‌ر هه‌ژماری ره‌سمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "به نیگه‌رانییه‌كانی زۆره‌وه به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كه‌ی جه‌نه‌وه‌ی ده‌كه‌م كه واده‌رده‌كه‌وێت كاره‌ساتێكی گه‌وره بێت".
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی رایانگه‌یاند كه پرده‌كه ده‌وروبه‌ری کاتژمێر 11:30 خولەک به كاتی ناوخۆیی ئیتاڵیا له كاتی بارانبارینێكی به‌خۆڕدا داڕماوه.
پردی مۆڕاندی له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌سه‌ر رێگای خێرای (10A) دروستكراوه و له ساڵی 2016دا كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجام دراوه.
شوێنی نۆژەنکردنەوەی بەشی ژێرەوەی پردەکە
AM:11:00:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 45902
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت