ئه‌مریكا: ئه‌گه‌ر توركیا قه‌شه‌كه‌ ئازاد نه‌كات سزای دارایی زیاتری ده‌درێت


وێستگه‌ نیوزـ

بەرپرسێکی کۆشکی سپی وتی ئەمریکا هۆشیاری دەداتە تورکیا ئەگەر قەشە ئەمەریکییەکە ئازاد نەکات ئەوا فشاری دارایی زیاتری دەخاتە سەر.

دوای کۆبوونەوەکەی نێوان جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا و سەردار کیلیچ، باڵیۆزی تورکیا لە ئەمریکا سەبارەت بە دۆسییەی ئەندرو برانسن، قەشە ئەمریکییەکە دەستبەسەرکراوەکەی لای تورکیا، بەرپرسێکی باڵای واشنتن وتی بۆڵتن هۆشیاری داوەتە تورکیا و وتویەتی ئەمریکا هیچ سازشێک ناکات.

بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگەیاند:"تائێستا هیچ شتێک روینەداوە سەبارەت بە دۆسیەکەی برانسن."

وتیشی "ئەمریکا هەر سور دەبێت لەسەر ئەوبابەتەو سەرۆک 100% پابەندە بە گەڕاندنەوەی قەشە برانسن بۆ نیشتمان و ئەگەر لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا یان چەند هەفتەی داهاتوو هیچ پێشڕەوییەکی دیکەمان نەبینی، ئەوا ڕێوشوێنی زیاتر دەگیردرێتە بەر."

بەرپرسەکە وتیشی: گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی دیکە سزای دارایین و " فشارەکان بەردەوام دەبن ئەگەر ئەنجاممان دەست نەکەوێت."


AM:08:30:15/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو