دیاری ئه‌نوه‌ر: سه‌ره‌تایه‌كی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ین
وێستگه نیوز –
بێژه‌رێكی به‌ناوبانگی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له‌سه‌ر لیستی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ خۆی كاندیدكردووه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "سه‌ره‌تایه‌كی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ین".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، دیاری ئه‌نوه‌ر بێژه‌ری به‌ناوبانگی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی نووسیویه‌تی: "له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا بڕیارێكی گرنگم له بواری كاركرندا داوه و پێویسته ئێستا ئاشكرای بكه‌م. ئێستا من یه‌كێكم له كاندیده‌كانی لیستی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره له ڕۆژی 30ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌بچێت".
دیاری ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت: "بڕیاری خۆكاندیدكردنم بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌و روانگه‌یه‌وه دێت كه ته‌واوكه‌ری كاره‌كانی پێشووم ده‌بێت له‌پێناو خزمه‌تكردن و به‌رگركردن له مافه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "كاره‌كانی پێشوومان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه هه‌میشه له پێناو مافه‌كانی هاوڵاتیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان و به‌رگركردن له ده‌نگی ئازاد و ڕاست له به‌ره‌ی گه‌ل بین و به‌ربه‌ست و ڕێگرییه‌كان تێكبشكێن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هاوكاری و پاڵپشتی و پشتیوانی ئێوه بووه هۆی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی ئێمه له ماوه‌ی 9 ساڵی رابروودا، هه‌ر بۆیه ئێستاش پێویستمان به پشتیوانی و پاڵپشتی ئێوه ده‌بێت بۆ ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌پێناویدا كارده‌كه‌ین كه ئه‌ویش خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان".
دیاری ئه‌نوه‌ر باسی له‌وه‌ش كردووه كه "له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی خۆكاندیدكردنم بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی نه‌وه‌ی نوێ، له كاری بێژه‌ری و پێشكه‌شكاری دوورده‌كه‌ومه‌وه‌و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم له جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بانگه‌شه‌ی به‌رنامه‌و پلانی لیستی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان".
ئه‌و بێژه‌ره راشیگه‌یاندووه كه "هیوادارم پشتیوانی ئێوه به‌رده‌وام بێت، هه‌ر وه‌ك چۆن له‌پێشوودا كاریگه‌رترین و به‌هێزترین هۆكار بووه بۆ من و هاوڕێكانم له‌ئێن ئاڕ تی بۆ به‌رده‌وامی و كۆڵنه‌دان له كاری ڕۆژنامه‌نوسی سه‌ره‌ڕای ڕێگری و به‌ربه‌سته‌كان".
بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌یه‌ك بێژه‌ر له‌سه‌ر لیسته جیاوازه‌كان خۆیان كاندید كردووه.
PM:09:12:14/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 42638
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت