تا پێش جه‌ژن موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌درێت
وێستگه نیوزـ
بڕیاره تا پێش جه‌ژنی قوربان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی 5ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌تانه دابه‌ش بكات كه تائێستا وه‌ریان نه‌گرتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، تا پێش جه‌ژنی قوربان موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت به خانه‌نشینانیشه‌وه، بڕیاریشه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 15ی ئابی 2018، موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابه‌شد بكرێت.
بڕیاریشه رۆژی پێنجشه‌ممه 16ی ئابی 2018 وه‌زاره‌تی دارایی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی دیكه دابه‌ش بكات.
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش، 18ی ئابی 2018، موچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی ده‌درێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه 19ی ئابی 2018 موچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 5ی ئابی 2018، ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌ران و یه‌كه‌مجار موچه‌ی دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شكرا.
راگه‌یاندنی واده‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه له‌كاتێكدایه كه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه له‌مه‌ودوا لیست و واده‌ی دابه‌شكردنی موچه رانه‌گه‌یه‌نێت، هاوکات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بۆ وه‌رگرتنی موچه به‌پێی خشته‌یه‌ك وه‌زارت و ده‌سته و سه‌رۆكایه‌تییه‌كان له رێگه‌ی گه‌نجینه‌كانه‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران له‌و بودجه‌یه ده‌درێت كه بڕی 378 ملیار دیناره‌و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه، هاوكات بڕی 317 ملیار دیناریش له لایه‌ن به‌غداوه ده‌درێته هه‌رێم بۆ ته‌واوكاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان.
PM:09:00:14/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 50566
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت