حكومه‌تی هه‌رێم دانه‌وه‌ی پاره‌ی قه‌رزی بچوكی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دواخست
وێستگه نیوز ـ
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی نوێ له باره‌ی سودمه‌ندانی قه‌رزی بچووكه‌وه ده‌ركرد و ماوه‌ی ساڵێك گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كانی دواخست.
ئارام ئه‌نوه‌ر عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌ری قه‌رزی بچوك له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "سەرجەم سوودمەندانی پرۆژەی قەرزی بچووك ئاگاداردەكەینەوە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (1061) لە 8ی ئابی 2018، بڕیار دراوە بۆ ماوەی ساڵێك گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان دوابخرێن".
ناوبراو له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه ده‌ڵێت: "بەهۆی قەیرانی دارایی و خراپی گوزەرانی هاوڵاتیان بڕیار دراوه وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان بۆ یه‌ك ساڵی دیكه دوابخرێن واته له (3/4/2018) تا (3/4/2019) ".
له ساڵانی رابردوودا هه‌زاران هاوڵاتی سوودمه‌ند بوون له وه‌رگرتنی قه‌رزی بچوك له حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی جۆراو جۆر، له ئێستاشدا به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، حكومه‌ت بڕیاریداوه ساڵێكی دیكه وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی دوابخات.
هــ. ر
AM:10:14:14/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 26892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت