ئاگادارییه‌ك ده‌رباره‌ی مووچه‌ی زێره‌ڤانی و هێزه‌كانی ناوخۆ بڵاوده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه و ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ ده‌درێ له چه‌ند رۆژی داهاتوو مووچه‌ی زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ دابه‌شبكرێت.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "رۆژانه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و به‌ڕێزو خۆشه‌ویستانه، په‌یوه‌ندی ده‌كرێ و پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئایا پێش هاتنی جه‌ژن مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا نه‌دراوه ده‌درێت".
ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت: "له‌چه‌ند رۆژی رابردوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له قسه و له‌سه‌ر خه‌ت بووین، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه و ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ ده‌درێ له چه‌ند رۆژی داهاتوو موچه‌كانیان دابه‌شبكرێ".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایش و زێره‌ڤانی و پۆلیس دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك چۆن به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ داخوازی و خواسته‌كانیان بووین، به شانازیه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موومان قه‌رداری ئه‌وانین و ئه‌وان شانازی گه‌وره‌ی ئێمه‌ن".
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له كاتێكدایه كه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تا ئێستا واده‌ی دابه‌شكردنی به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كان به زێره‌ڤانی و ئاسایش و پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ دیار نییه.
PM:10:41:13/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 71435
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت