حكومه‌تی‌ عیراق پشووی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوز –
ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق پشووی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ دیاریكرد و رایگه‌یاند كه‌ به‌وبۆنه‌یه‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش رۆژ ده‌كرێته‌ پشووی‌ ره‌سمی‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، رایگه‌یاند كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بڕیاری‌ پشووی‌ جه‌ژنی‌ قوربان له‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 2018/8/21 ده‌ست پێده‌كات و تا رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 2018/8/26 به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 2018/8/27 ده‌وامی‌ ره‌سمی‌ له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

پێشتریش حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پشووی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ راگه‌یاند كه‌ لە رۆژی یەكشەمە 2018/8/19 دەست پێدەكات و تا رۆژی شەممە 2018/8/25 بەردەوام دەبێت و رۆژی یەكشەممە 2018/8/26 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە.

جه‌ژنی‌ قوربان رێكه‌وتی‌ 10ی‌ زیلحجه‌ی‌ هه‌موو ساڵێكه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 2018/8/21یه‌.


PM:06:57:13/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 16458 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت