وه‌زاره‌تی دارایی رێنمایی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌رده‌كات كه هه‌ڵه له موچه و ده‌رماڵه‌كانیان هه‌بووه
وێستگه نیوزـ
به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، ئەو فەرمانبەرانەی لە ساڵەكانی 2014 و 2015 هەڵە لە موچە یان دەرماڵەكانیاندا هەبووە و پارەی كەمتریان پێدراوە، موچەکانیان بۆ خەرجدەكرێتەوە و مانگانەش لانیکەم یەک ملیۆن دینار وەردەگرنەوە، ئەوانەش کە زیادەیان بۆ خەرجکراوە لە بڕی پاشەکەوتەکەیان وەردەگیرێتەوە.
بەپێی رێنمایی ژمارە 17ی وەزارەتی دارایی و ئابوری، كە لە 9ی ئابی 2018 دەرچووە و واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە، ئاماژە بە جیاوازی موچە و دەرماڵە كراوه و به‌جۆرێك قه‌ره‌بوی ئه‌وانه بكرێته‌وه كه كه‌متریان بۆ خه‌رجكراوه و ئه‌وانه‌ش كه زیاده‌یان وه‌رگرتووه له بڕی پاشكه‌وتی موچه‌یان به‌رێژه‌ی 10% ده‌بڕدرێت.
له خاڵی یه‌كه‌می رێنماییه‌كه‌دا كه تایبه‌ته به خه‌رجكردنه‌وه‌ی موچه و ده‌رماڵه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه هه‌ڵه‌ی تێدا بووه، هاتووه: ئەو موچەخۆرانەی بە هەڵە كەمتر موچە یان دەرماڵەیان بۆ خەرجكرابێت لە هەردوو ساڵی دارایی 2014 و 2015 مانگانە جیاوازی موچەكەیان بۆ خەرجدەكرێتەوە.
هەر لە رێنماییەكاندا ئەوەش خراوەتەروو كه مانگانه تا یه‌ك ملیۆن دینار بۆ فه‌رمانبه‌ر خه‌رجده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئەگەر بڕی پارەكە لە 10 ملیۆن زیاتر بوو، ئەوا پێویستە رەزامەندیی وەزارەتی دارایی بۆ وەربگیرێت.
خاڵی دووه‌می رێنماییه‌كه تایبه‌ته به خه‌رجكردنی موچه و ده‌رماڵه‌ی زیاده بۆ فه‌رمانبه‌ر و تیایدا هاتووه كه بۆ هه‌ردوو ساڵی دارایی 2014 و 2015 بڕی زیاده خه‌رجكراوه‌كه به‌ڕێژه‌ی 100% له پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی موچه‌كانیان وه‌رده‌گیرێته‌وه.
PM:05:47:13/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 26200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت