پۆلیسی سلێمانی: كوڕێك دایكی خۆی كوشت


وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، بەهۆی كێشەیەكی خێزانیەوە لەقەزای‌ پێنجوێن كوڕێك دایكی خۆی كوشت.


پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌شی وتووه‌: "رۆژی 12ی ئابی 2018، لەقەزای‌ پێنجوێن بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوەو دوای دەمەقاڵێی نێوان دایك‌ و كوڕێك، كوڕەكە دایكی بەسەختی بریندار دەكات‌ و دوای‌ گەیاندنی‌ بۆ نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ئەمڕۆ 13ی ئابی 2018 گیانی‌ لەدەستدا".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێنەوە پەراوی‌ لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لەئێستادا تۆمەتبارەكە بەپێی بڕیاری دادوەرو بەمادەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌: ژنەكە ناوی (ر، ع، م) لەدایكبوی ساڵی‌ 1949 و دانیشتوی قەزای‌ پێنجوێنە.

هــ. ر


PM:03:04:13/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 66278 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو