هۆشیار سیوه‌یلی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بە یەک وەفدی هاوبەش دەچینە بەغدا
هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌ه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان
وێستگه نیوز ـ
به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند،"له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا هه‌نگاوی گه‌وره‌مان ناوە به‌ئاڕاسته‌ی دانانی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقیه‌كان، ده‌شڵێت" زۆر گه‌شبینم ئێمه و یه‌كێتی پێكه‌وه وه‌ك دوو لایه‌نی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه هاوبه‌شه‌كان كۆببینه‌وه.
هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌ه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتی: "له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كۆبونه‌وه بوین بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بگه‌ینه به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش تا له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقیه‌كان پێكه‌وه گفتوگۆبكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه هاوبه‌شه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق تا ئێستاش ئه‌و كۆبونه‌وانه به‌رده‌وامن لێك نزیكبونه‌وه و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش زۆر هه‌یه".
وتیشی: "ئێمه وه‌ك پارتی و یه‌كێتی داوامان له‌و لایه‌نانه‌ی تری كوردستان كردووه كه كورسیان به‌ده‌ست هێناوه ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه بێن تا پێكه‌وه لیستێكی هاوبه‌ش یاخود به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌جێندا و به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دابنێین تا پێكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه گفتوگۆ بكه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقیه‌كان".
سیوه‌یلی راشیگه‌یاند: "ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چه‌ندین دانیشتنمان كردووه بۆ دانانی به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش له نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بڕیوو وه من زۆر گه‌شبینم كه ئێمه و یه‌كێتی وه‌ك دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌شدارده‌بین له‌گفتوگۆ و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقیه‌كان".
له‌باره‌ی هه‌وڵی پێكهێنانی وه‌فدی هاوبه‌شی لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ به‌غدا؟ به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی: "ئێمه زۆر پێمان گرنگه یه‌ك ریزی ناوماڵی كوردی كه هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان پێكه‌وه كۆبكه‌ینه‌وه و بچینه به‌غدا خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شمان پێ نه‌كرا لانی كه‌م ئێمه و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه به‌یه‌كه‌وه بڕۆین له‌گه‌ڵ لایه‌نە عیراقیه‌كان دابنیشن، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و لایه‌نه عیراقیانه تاچ راده‌یه‌ك و چۆن دێن به‌ده‌م ئه‌و گفتوگۆ و دانوستانه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئێمه وه‌ك پارتی و یه‌كێتی روونه و تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رچاو روونی زۆر هه‌یه به‌ڵام هیوادارین لایه‌نه كوردستانیه‌كانیش بێن پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لایه‌نه سه‌ره‌كیه به‌شداربن".
له‌باره‌ی مه‌رجی پارتی و یه‌كێتی بۆ لایه‌نه كوردییه‌كان تا به‌شداربن له وه‌فده هاوبه‌شه‌كه‌ی كوردی بۆ به‌غدا؟ هۆشیار سیوه‌یلی وتی"ئێمه هیچ گرفتێكمان نیه، ئه‌گه‌ر تا راده‌یه‌ك لانی كه‌م ئاماده‌ییان هه‌یه تا بێن گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی گفتوگۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجامێك ئێمه هیچ گرفتێكمان نیه كه‌بچین له‌گه‌ڵیان دابنیشین".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئاماده‌ن سه‌ردانی لایه‌نه ناڕازییه كوردییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن؟ هۆشیار سیوه‌یلی وتی: "تا ئێستا نه‌كه‌وتوه‌ته سه‌رباسی سه‌ردان چونكه تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی جدی نه‌هاتوون به ده‌م ئه‌و داواكاریه‌ی پارتی یه‌وه كه داوای كردووه پارتی هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆببنه‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئێمه كێشه‌مان نیه له‌كوێ كۆببینه‌وه به‌ڵام ده‌بێت لانی كه‌م ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تیادا ببینین كه ئاماده‌ن بێن بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر دانانی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقیه‌كان".
ڕۆژی شه‌ممه چوار لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان كه به‌لایه‌نه ناڕازییه‌كان ناوده‌برێن، كۆبونه‌وه له‌پاش كۆبونه‌وه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایانگه‌یاند: "دیالۆگی نیشتمانی به‌رپرسیارانه به‌پێویست ده‌زانین".
هۆشیار سیوه‌یلی له‌باره‌ی ئاماده‌یی نیشاندانی ئه‌و لایه‌نانه بۆ گفتوگۆ وتی: "خۆی ئه‌وه كێشه‌كه‌یه كه ئه‌و لایه‌نانه له‌هه‌مان كاتیش‌دا رایانگه‌یاندووه كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست رەتده‌كه‌نه‌وه بۆیه ده‌بێت هه‌ڵوێستی خۆیان روونتر بكه‌نه‌وه ئایا ئاماده‌ن له پڕۆسه‌ی سیاسی داهاتوو به‌شداربن؟ ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی دابنیشن؟".
وتیشی: "مه‌رجمان نیه بۆ ئه‌و لایه‌نه كوردییانه ته‌نها ئه‌و خاڵانه‌یه كه‌باسی هه‌رێمی كوردستانن كه له‌به‌رنامه هاوبه‌شه‌كه جێی بكه‌ینه‌وه كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقیه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و لایه‌نانه وه‌ك پێویست هه‌ڵوێستیان رۆشن نیه".
سیوەیلی ئەوخاڵ و مەرجە سەرەکیانەی کوردی بۆ بەشداری لە حکومەتی داهاتوو خستەڕوو وتی: "گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقیه‌كان هەروەک سەرۆک بارزانیش جەختی لێکردوه‌تەوە له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق، بەشداری راستەقینە، هاوسه‌نگی، دەبێت، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌گفتوگۆداین تا پێكه‌وه له‌گه‌ڵ لایەنە عیراقیەکان پێکەوە له‌سه‌ر ئه‌و سێ بنه‌مایه بكه‌وینه گفتوگۆكان".
له‌باره‌ی كاتی سه‌ردانی وه‌فدی هاوبه‌شی كوردی بۆ به‌غدا؟ هۆشیار سیوه‌یلی به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی: "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه كه به‌زووترین كات دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای باڵاوه لانی كه‌م شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی بچنه به‌غدا ده‌ست بكه‌ن به‌دانوستان له‌گه‌ڵ لیسته براوه‌كانی عیراقدا، هیوادارین لایه‌نه كوردییه‌كانی دیكه‌ش به‌شداربن".
هــ. ر
PM:02:24:13/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت