ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ خراپی ئارد كۆدەبێتەوە


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە میوانداری دوو بەرپرسی سلێمانی، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ لێكۆڵینەوە لەو ئاردە دەكات كە دەدرێتە ماڵان.

كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند، سبەینێ كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنە و تیایدا میوانداری بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵە لقی سلێمانی و بەڕێوەبەری دروستكردنی دانەوێڵە دەكرێت لەسەر هۆكاری خراپی بەشە ئاردی هاوڵاتیان لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، پێشتر لیژنەكەیان بەدواداچوونی وردی بۆ خراپی ئەو ئاردە كردووە كە دەدرێتە ماڵان، بۆیە ئێستا ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەن بۆ ئەو مەبەستە گەیشتنە بە چارەسەرێكی گونجاو.

هــ. ر


AM:11:11:13/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 4124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت