زانیاری له‌سه‌ر كۆڕه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی مه‌ریوان وریا قانع بخوێنه‌ره‌وه
فۆتۆكان: زمناكۆ ئیسماعیل
وێستگه نیوز ـ
ده‌زگای میدیای وێستگه كۆڕێكی فراوانی جه‌ماوه‌ری بۆ مه‌ریوان وریا قانع له ژێر ناوی "عه‌لمانیه‌ت و دین، پێكدادانی دۆگماكان" ساز ده‌كات.
له‌م كۆڕه‌دا كه كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 15ی ئابی 2018، له هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت، مه‌ریوان وریا قانیع له‌گه‌ڵ رێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی گفتوگۆ له‌سه‌ر عه‌لمانیه‌ت و دین ده‌كه‌ن و پاشان ئاماده‌بووان پرسیار‌و تێبینییه‌كانیان له‌سه‌ر كۆڕه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو.
مه‌ریوان وریا قانیع له‌باره‌ی كۆڕه‌كه‌یه‌وه، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ته‌وه‌ره‌كانی كۆڕه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه‌و باسی ئه‌وه ده‌كات كه په‌یوه‌ندی نێوان دین و سیاسەت، پێگەی دین لە ژیانی گشتیدا، چیەتی عەلمانیه‌ت، چۆنیەتی بوونی عەلمانیه‌ت بە پارادیمێکی فیکریی، کێشەی ئیسلام و ئیسلامییەکانی کوردستان، رەخنەکردنی عەلمانیەت و جێمانی بیری عەلمانی لە کوردستاندا لە کاروانی گەشەکردنی فیکری تیوریی، سەدبارەکردنەوەی کۆمەڵێک دۆگمای کۆن و وێرانکەر لە قسەکردن لەسەر پەیوەندیی ئیسلام و عەلمانیەتدا، رقی بێسنوری ئیسلامییەکان لە عەلمانیەت و رقی دۆگمایی عەلمانییەکان لە دین.... ئەمانە و کۆمەڵێک مەسەلەی تر بابەتە سەرەکییەکانی ئەو کۆڕە دەبێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه "کۆڕەکە پەیوەندیی بە چاپبوونی کتێبێکی تازەی منەوە ھەیە بە ناونیشانی (دین و عەلمانیەت)".
هه‌روه‌ها مه‌ریوان وریا قانیع هیوای دیدار و گفتوگۆیەکی ھەمەلایەن و شارستانی ده‌خوازێت.
هــ. ر
PM:08:45:12/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 40148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت