عه‌بادی سه‌ردانی توركیا ده‌كات


وێستگه‌ نیوز –
بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داھاتوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی توركیا بكات.

ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ حكومی‌ توركیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داھاتوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، سه‌ردانی شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ده‌كات.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دوه‌ كه‌ "له‌م سه‌ردانه‌ی‌ عه‌بادیدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی‌ نێوان عیراق و توركیا بكرێت".

چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌ له‌ دوای ئه‌نقه‌ره‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق سه‌ردانی شاری تارانی پایته‌ختی ئێران بكات.


AM:08:26:12/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3030 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو