‌پۆلیس: ژنێك خۆی خنكاند

وێستگه‌ نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه‌ له‌ گوندێكی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 56 ساڵ خۆی خنكاند و تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی‌ نه‌زانراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه‌ "كاتژمێر 9:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو له‌ گوندی (زه‌نگڵان) سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر-قه‌زای پشده‌ر ژنێك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا به‌ په‌ت خۆی هه‌ڵواسیووه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ خنكاوه‌".

پۆلیسی‌ راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "ژنه‌كه‌ ناوی (ئـ. ق. ح.)ه‌ و ته‌مه‌نی‌ 56 ساڵه‌ و پیشه‌ی ژنی ماڵه‌وه‌یه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "پاش به‌ڕێكردنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه‌، راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌".

پۆلیسی‌ راپه‌ڕین راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "تائێستاش هۆكاره‌كه‌ دیار نییه‌ ئه‌و ژنه‌ له‌به‌رچی خۆی خنكاندووه‌"، ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.


AM:11:05:11/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 12004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو