‌پۆلیس: گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ كۆتایی به‌ژیانی هێنا

وێستگه‌ نیوز –

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ له‌ گوندێكی‌ ناحیه‌ی‌ باسنێ‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ كۆتایی به‌ژیانی هێنا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ له‌ گوندی مڕانه‌ی سه‌ربه‌ناحیه‌ی باسنێ‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆتایی به‌ژیانی هێنا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌وتاوان كه‌ش و هێڵكاری بۆ شوێنی روداوه‌كه‌ كرا و ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌شاری سلێمانی كرا".

پۆلیس ده‌ڵێت: "گه‌نجه‌كه‌ ناوی (س. أ. م.)، ته‌مه‌نی 17 ساڵه‌ و دانیشتوی گوندی مڕانه‌یه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس گه‌نجه‌كه‌ به‌ په‌ت كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌ و له‌ ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی باسنێوه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌".


AM:10:01:11/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 9804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو