له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ئه‌مریكا فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر دزرا
وێستگه نیوز ـ
له فڕۆكه‌خانه‌ی سیاتلی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كارمه‌ندێك فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری دزی و دواتر فڕۆكه‌كه له ده‌ریادا تێكشكا.
دوای ئه‌وه‌ی كارمه‌ندێكی كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی به‌بێ مۆڵه‌تی پێشوه‌خت، فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری دزی، ده‌سه‌ڵاتداران له فڕۆكه‌خانه‌ی سیاتل- تاكۆمای نێوده‌وڵه‌تی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌شته‌كانیان راگرت.
ده‌سه‌ڵاتداران رایانگه‌یاند كه كارمه‌ندێكی كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی به‌بێ مۆڵه‌تی پێشوه‌خت فڕۆكه‌یه‌كی به‌بێ نه‌فه‌ره‌كان دزیوه.
دواتر فڕۆكه‌كه كه‌وته ناو ئاوه و تێكشكا و تا ئێستاش ناسنامه‌ی ئه‌و كارمه‌نده و چاره‌نووسی نادیاره.
نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیس له پێرس كاونتی له‌وباره‌وه وتی: "رووداوه‌كه كارێكی تیرۆریستی نه‌بووه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و كارمه‌نده‌ی فڕۆكه‌كه‌ی دزیوه، دانیشتوی هه‌رێمه‌كه‌یه و ته‌مه‌نی 29 ساڵه.
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئالاسكا ئێرلاینز رایگه‌یاند كه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌كی تێكشكاوه له جۆری "هۆرایزن ئێر كیو 400"ه كه به دوو بزوێنه‌ر كارده‌كات و ده‌توانێت 78 سه‌رنشین هه‌ڵبگرێت.
فڕۆكه‌كه له باشووری دوورگه‌ی كیترۆن له نزیك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی تێكشكا و به‌ر له تێكشكانی رفێنه‌ره‌كه باسی له بڕی ئه‌و سووته‌مه‌نیه ده‌كرد كه له فڕۆكه‌كه‌دا ماوه.
AM:09:26:11/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 7084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت