مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری رابردوو و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 12ی ئابی 2018، مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی دووشه‌ممه‌ش 13ی ئابی 2018، مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
هاوكات رۆژی سێشه‌ممه 14ی ئابی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت و رۆژی چوارشه‌ممه 15ی ئابی 2018، مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابه‌شده‌كرێت.
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران له‌و بودجه‌یه ده‌درێت كه بڕی 378 ملیار دیناره‌و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه، هاوكات بڕی 317 ملیار دیناریش له لایه‌ن به‌غداوه ده‌درێته هه‌رێم بۆ ته‌واوكاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان.
AM:08:50:11/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 85558
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت