دژی سزا نوێیەكەی، توركیا وەڵامی سەرۆكی ئەمەریكای دایەوە

‌حامی ئاكسۆی

وێستگە نیوز-
وەزارەتی دەرەوەی توركیا وەڵامی سزا نوێیەكەی ئەمەریكا بۆ توركیا دایەوە كە زیادكردنی باجی سەر ئەلەمنیۆم و ئاسنە و دەڵێت، ئەستەمە لەگەڵ جدییەتی دەوڵەت بگونجێت.
 
حامی ئاكسۆی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا، لە تویتەری خۆی نووسیویەتی "ترەمپ ھیچ حیسابێكی بۆ یاساكانی رێكخراوی بازرگانی جیھانی نەكردووە و باجی زیاتری خستۆتە سەر ھەناردەكردنی بەرھەمەكانمان لە ئاسن و ئەلەمنیۆم. ئەستەمە ئەم بڕیارە بگونجێت لەگەڵ جدییەتی دەوڵەت". 

ناوبراو روونیكردۆتەوە "ئەمریكا دەبێت ئەوە بزانێت كە بە سەپاندنی ئەم جۆرە سزایانە و گوشارخستنەسەر، ھیچ ئەنجامێك بەدەست ناھێنێت و تەنھا زیان بە پەیوەندیی ھاوپەیمانێتی نێوانمان دەگەیەنێت. گشت ئەو ھەنگاوانەی بەرامبەر توركیا دەھاوێژرێت، ھەروەكو پێشتر و، لەمەودواش وەڵامی پێویستی دەبێت". 

رۆژی هەینی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە تویتەری خۆی رایگەیاند، باجی دوو ھێندە دەخەنە سەر ھاوردەكردنی ئەلەمنیۆم و ئاسن لە توركیا و ئەم بڕیارەش پەسەند كراوە، ئاماژەی بەوەشكردبوو، ئەم رێژەیە لە ئەلەمنیۆم دەبێتە لەسەدا ٢٠ و لە ئاسنیش دەبێتە سەدا ٥٠.


PM:11:55:10/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 8588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو