‌خەزور و خەسوی ترەمپ بوونە هاوڵاتی ئەمەریكی
‌ ترەمپ و مێلانیا

وێستگە نیوز-
دایك و باوكی مێلانیا ترەمپ، هاوسەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕەگەزنامەی ئەمریكیان وەرگرت و بوونە هاوڵاتی ئەو وڵاتە.

میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ ڤیكتۆر و ئامالیجا كناڤس، دایك و باوكی مێلانیا لەشاری نیویۆركی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دوای سوێندخواردنیان، بوونە هاوڵاتی ئەمریكی.

باوكی مێلانیا پێش هاتنی بۆ ئەمریكا، لەوڵاتی سلۆڤانیا كاریكردووە و دایكیشی لە كارگەیەكی رستن و چنیندا كاریكردووە.


PM:09:31:10/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 6732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌