دوای قیرتاوكردنیان، سێ شەقامی سلێمانی دەكرێنەوە

‌شاری سلێمانی

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەتێت، دوای قیرتاوكردنیان، ئەمشەو سێ شەقامی شاری سلێمانی بەڕووی هاوڵاتیاندا دەكرێنەوە.

سەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند، لە شەوی رابردووەوە تیمەكانیان سەرقاڵی قیرتاوكردنی شەقامەكانی (كاوە، بەرخانەقا، ئاسۆی دەلاك) بوون، ئەمڕۆ كۆتایی بە قیرتاوكردنەكە هێنراوە و ئەمشەویش هاتووچۆ لەو شەقامانە ئاسایی دەبێتەوە.

ئەو سێ شەقامەی شاری سلێمانی زیاتر لە 40 ساڵە هاتووچۆی ئوتومبیل تێیاندا بەردەوامە و ساڵانەش نۆژەن دەكرێنەوە.


PM:07:26:10/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 5084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت