‌پۆلیسی سلێمانی: دەسترێژی‌ گوللە لەدوو برا كرا و یەكێكیان كوژرا

وێستگە نیوز-
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دەستدڕێژی گووللەوە لە دوو برا، یەكێكیان كوژراوە و ئەوەی دیكەش بریندار بووە.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، پاشنیوەرۆی‌ ئەمرۆ 2018/8/10، لەناوچەی‌ تەیناڵی‌ سەر بەناحیەی‌ بازیان دەسترێژی‌ گولە لەدوو برا كراو لەئەنجامدا یەكێكیان گیانی‌ لەدەستداو ئەوەی‌ دیكەشیان بریندار بوو.

بەپێی راگەیەندراوەكە، كوژراوەكە ناوی‌ (س، ت، ح)و تەمەنی‌ 35 ساڵە، بریندارەكەش ناوی‌ (س، ت، ح)و تەمەنی‌ 25 ساڵە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، پاش گەیشتنی‌ هێزەكانی‌ پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوان لێكۆڵینەوە لەروداوەكە دەستیپێكردو تەرمی‌ كوژراوەكە رەوانەی‌ پزیشكی‌ دادوەری‌ سلێمانی‌ كراو بریندارەكەش گەیەنرایە نەخۆشخانە.

لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ بازیانەوە پەراوی‌ لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كرایەوەو بەبریاری‌ دادوەر فەرمانی‌ دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارەكان دەركرا.


PM:06:46:10/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 16298 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌