سبەینێ كۆبوونەوەی لوتكەی چوار لایەنی ناڕازی هەرێم سازدەكرێت

‌لۆگۆی چوار لایەنی ناڕازییەكە

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
وا بڕیارە سبەینێ سەركردەی یەكەمی (گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری) لە مەكۆی سەرەكی گۆڕان لە سلێمانی كۆببنەوە.

بەپێێ‌ ئەو زانیارییانەی وێستگە نیوز كە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە دەستی كەوتوون، بڕیارە سبەینێ شەممە 11ی ئاب كۆبوونەوەی لوتكە بە ئامادەبوونی (عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی، بەرهەم ساڵح، سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری) لە مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان ساز بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عیراق و تاوتوێی هەڵبژاردنی چاوەڕوانكراوی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە 30ی ئەیلول ئەنجام بدرێت.

شەوی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی كۆتایی ژماردنەوەی دەستیی بۆ هەڵبژارنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عیراق راگەیاند، ئەو چوار لایەنە ناڕازییەش دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق تانەیان لە ئەنجامەكانیان دا و رایانگەیاند كە "ساختەكاری" لە دەنگەكانیان كراوە.



PM:04:52:10/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو