هەڵوێستی نەوەی نوێ لەسەر ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق


وێستگە نیوز-
جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، راگەیاندنی ئەنجامەكان رێككەوتنی سیاسییە و ئەنجامەكانیش رەتدەكاتەوە.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە، ئەنجامە راگەیەنراوەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار كە لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڵاوكرایەوە رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت هەر سەرەتا گومانیان هەبووە لەپرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان، چونكە سندوقەكان لای دەسەڵاتداران خۆیان بوون و بە ئارەزوی خۆیان دەستكاریان كردووە.

نەوەی نوێ دەڵێت "پێشتریش رامانگەیاندوە كە ژمارەی ئەو سندوقانەی كە بژێردراونەتەوە ، زۆر كەمن و كاریگەرییان لەسەر ئەنجامەكان نابێت".

وەكو لە راگەیەندراوی نەوەی نوێ هاتووە "لەمبارەیەشەوە بۆ رای گشتی راشكاوانە دەڵێین ، راگەیاندنی ئەنجامەكان رێككەوتنی سیاسی و پەردەپۆشكردنی فەزیحەی تەزویرەو دوورە لە راستیەوە".

نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عیراق كە بۆ یەكەمجار بوو بەشداری بكات 4 كورسی بەدەستهێناوە، بەڵام لە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان گۆڕانكاری لە كورسییەكانیان نەكراوە.



PM:03:35:10/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 4760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت