نەتەوەیەكگرتووەكان داوا دەكات تا جەژنی قوربان حكومەتی نوێی عیراق پێكبهێنرێت

‌یان كۆبیش

وێستگە نیوز-
نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق داوا لە لایەنە عیراقییەكان دەكات تا جەژنی قوربان، حكومەتی نوێی عیراق پێك بێهنن.

یان كۆبیش نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق، دوای‌ پێشكەشكردنی‌ وتارێك لە بەردەم ئەنجومەنی‌ ئاسایشی‌ نێودەوڵەتی‌، لە لێدوانێكی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەئێستادا هەلێك لەبەردەستدایە كە عەلی‌ سیستانی‌ گەورە مەرجەعی‌ شیعەكان كاریگەریی‌ لەسەر بیركردنەوەی‌ هێز و لایەنە سیاسییەكان دابنێت.

یان كۆبیش داوای‌ لە دەسەڵاتدارانی‌ عیراق كردووە بەردەوام بن لە سیاسەتی‌ كرانەوە بەڕوی‌ دەرەوەدا كە لەئێستادا حەیدەر عەبادی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق بەردەوامە لەو سیاسەتە لەگەڵ دەوڵەتانی‌ دراوسێ بەتایبەت سعودیە و وڵاتانی‌ كەنداو.

ناوبراو هیوای‌ خواستووە حزب و لایەنە سیاسییەكان بگەنە قۆناغی‌ كۆتایی‌ لە گفتوگۆكانی‌ تایبەت بە پێكهێنانی‌ حكومەتی‌ نوێی‌ عیراق بەجۆرێك كە لەگەڵ هەنگاونان بەرەو چاكسازی‌ و بەدیهێنانی‌ داواكاریی‌ هاوڵاتیاندا بن.

داواكەی یانكۆبیش لە كاتێكدایە شەوی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی كۆتایی ژماردنەوەی دەستیی بۆ هەڵبژارنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عیراق راگەیاند.


PM:03:18:10/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو