ئێران داوای قه‌ره‌بووی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی له عیراق ده‌كات
دیمەنێک لە شەری عیراق- ئێران
وێستگه نیوز –
به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران دۆسیه‌ی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عیراق دێننه‌وه به‌رباس و داوای قه‌ره‌بووی شه‌ڕ له به‌غدا ده‌كه‌ن.
مه‌عسومه ئیبتیكار یاریده‌ده‌ری حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران داوای له حكومه‌تی عیراق كرد قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بكاته‌وه كه به‌هۆی شه‌ڕی عیراق و ئێران له سه‌رده‌می سه‌دام حسێن به ژینگه‌ی ئه‌و وڵاته گه‌یشتووه.
مه‌عسومه ئیبتیكار له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "پێویسته به‌هۆی شه‌ڕی عیراق و شه‌ڕی كوه‌یت و ئه‌و زیانانه به كه‌نداو گه‌یشتوون و به ملیاران دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێن، قه‌ره‌بووی ژینگه‌ی ئێران بكرێته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانیه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێران له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د خاته‌می له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه سكاڵای له لیژنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تۆمار كردووه.
رۆژێك پێشتریش مه‌حمود سادقی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران "په‌رله‌مان" داوایكرد عیراق قه‌ره‌بووی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران بكاته‌وه كه له 1980دا ده‌ستی پێكرد.
سادقی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "به‌هۆی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی عیراق پێیدا تێده‌په‌ڕێت، حكومه‌تی ئێران قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ی دواخستووه، به‌ڵام ئێستا له بری قه‌ره‌بووكردنه‌وه، به‌رپرسانی عیراق پابه‌ندبوونی خۆیان به سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌رده‌بڕن".
له به‌رامبه‌ردا فایه‌ق شێخ عه‌لی په‌رله‌مانتاری پێشووی عیراق داوای له كۆماری ئیسلامی ئێران كرد به‌هۆی "پشتیوانی تاران له رێكخراوی قاعیده و ناردنی بۆ عیراق"، به‌بڕی 11 ملیار دۆلار قه‌ره‌بووی به‌غدا بكاته‌وه.
فایه‌ق شێخ عه‌لی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت: "له وه‌ڵامی داواكاری مه‌حمود سادقی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران كه داوایكردووه عیراق 1.1 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی قه‌ره‌بووی ئێران بكاته‌وه، من به‌ناوی خێزانی قوربانییانی تیرۆر داوا له تۆ و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ت ده‌كه‌م به‌بڕی 11 ملیار دۆلار قه‌ره‌بووی عیراق بكه‌نه‌وه له بری كوشتنی ملیۆنێك عیراقی كاتێك له 2003دا قاعیده‌تان نارده وڵاته‌كه‌مان به پاساوی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا".
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:01:48:10/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 10592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت