گۆڕانكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز -
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌نجامی ژماردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراقی راگه‌یاند و ته‌نها له پارێزگای به‌غدا گۆڕانكاری له ژماره‌ی كورسیی لایه‌نه‌كاندا روویدا.
كاتێكی دره‌نگی شه‌وی رابردوو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌نجامی ژماردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی عیراقی راگه‌یاند كه له 12ی ئایاری رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.
بڕیاری جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان دوای ئه‌وه هات كه ژماره‌یه‌ك قه‌واره و هاوپه‌یمانییه‌تی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنه‌كه تانه‌یان له ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كان گرت كه له لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه راگه‌یه‌نرا.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه راگه‌یه‌نراوه، ته‌نها هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری كه باڵی سیاسیی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌خۆده‌گرێت كورسییه‌كیان زیادكردووه، له به‌رامبه‌ردا هاوپه‌یمانی به‌غدا كه ژماره‌یه‌ك هێزی سیاسیی سوننه له‌خوده‌گرێت كورسییه‌ك له ژماره‌ی كورسییه‌كانیان كه‌می كردووه.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی قه‌واره سیاسییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستیان هێناوه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه جگه هاوپه‌یمانی فه‌تح كه كورسییه‌كی له‌سه‌ر حیسابی هاوپه‌یمانی به‌غدا زیادكردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاشكرای كردووه كه ئه‌نجامی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له نێوان ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی و ده‌ستی له 13 پارێزگا وه‌ك خۆی بووه و هیچ گۆڕانگارییه‌ك به‌سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كاندا نه‌هاتووه كه ئه‌وانیش بریتین له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دیوانییه، موسه‌ننا، نه‌جه‌ف، بابل، دهۆك، دیاله، كه‌ربه‌لا، به‌سڕه، میسان، واست و كه‌ركوك.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه گۆڕانكاری له پێنج كاندید له هه‌مان قه‌واره له پارێزگاكانی زیقار، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار روویداوه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ھاوپه‌یمانی فه‌تح، به سه‌رۆكایه‌تی ھادی عامری بووه خاوه‌نی 48 كورسی و له ریزبه‌ندی دووه‌مدا مایه‌وه له دوای هاوپه‌یمانی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در كه به به‌ده‌ستهێنانی 54 كورسی له كۆی 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بووه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هه‌روه‌ك ھاوپه‌یمانی نه‌سر، به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران، 42 كورسی به‌ده‌ستھێناوه و ھاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی جێگری سه‌ركۆماری عیراق، 26 كورسی به‌ده‌ستھێناوه و ھاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه كه له لایه‌ن ئه‌یاد عه‌للاوی جێگری سه‌ركۆماری عیراقه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت 21 كورسی و ره‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم بووه‌ته خاوه‌نی 19 كورسی.
له‌سه‌ر ئاستی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، پارتی دیموكراتی كوردستان به 25 كورسی له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به 18 كورسی له پله‌ی دووه‌مدایه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به 5 كورسی له پله‌ی سێیه‌مدایه و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به 4 كورسی له پله‌ی چواره‌مدایه و لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و داپه‌روه‌ری و یه‌كگرتووی ئیسیلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی یه‌كی دوو كورسییان به‌ده‌ستهێناوه و تێكڕا لایه‌نه كوردییه‌كان 58 كورسییان به‌ده‌ست هێناوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان بنێرێت بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.
PM:12:32:10/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 4192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت