ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری دیكه له توركیا گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز –
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق رایگه‌یاند گه له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی پۆلێك په‌نابه‌ری عیراقی له كه‌ناراوه‌كانی توركیا له (ده‌ریای ئیجه‌ی) نزیك پاریزگای ئه‌زمیر گیانیان له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، ئاری جلال سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران رایگه‌یه‌ند كه "به‌ره‌به‌یانی 9ی ئابی 2018 له‌كاتی كۆچكردنی پۆلێك په‌نابه‌ری عیراقی به‌ناو ده‌ریای ئیجه‌دا پێش گه‌یشتنیان به كه‌ناراوه‌كانی یۆنان، نۆ په‌نابه‌ریان گیانیان له ده‌ست دا".
ئاری جلال وتی: "دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانمان ده‌ركه‌وت كه هۆكاری رووداوه‌كه ئه‌وه‌بووه كه پۆلیسی ده‌ریاوانی توركیا ئه‌و به‌له‌مه‌ی كۆچبه‌رانی تێدابووه ده‌بینێت و شۆفێره‌كه‌شی بۆ ده‌رباز بوونیان و گه‌یشتنیان به كه‌ناراوه‌كانی یۆنان خێرالێیده‌خوڕێت و به‌هۆیه‌وه به‌له‌مه‌كه‌یان وه‌رده‌گه‌ڕێت و كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه".
وتیشی: ”به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی یه‌خته‌كه‌یانه‌وه دایكێك به‌ناوی (شه‌یما عه‌زیز)ی ته‌مه‌ن 34 ساڵ له‌گه‌ڵ سێ كچی به ناوه‌كانی (نه‌غه‌م) ته‌مه‌ن 10 ساڵ، (فه‌ره‌ح) ته‌مه‌ن 8 ساڵ و (ده‌لال) ته‌مه‌ن 6 ساڵ خنكاون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هاوسه‌ری ژنه‌كه و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی "محه‌مه‌د” كه ته‌مه‌نی چوار ساڵه له‌گه‌ڵ شۆفێری یه‌خته‌كه رزگاریان بووه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌هه‌مان رووداودا، گه‌نجێكی دیكه و خێزانێكی خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره كه له دایكێك و سێ كچ پێكهاتوون خنكاون و هه‌ر سێ كچه‌كه‌ش نابینا بوون.
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران روونیشیكرده‌وه كه ئێستا ته‌رمی خنكاوه‌كانیش دۆزراوه‌ته‌وه و له پزیشكی دادن له پارێزگای ئه‌زمیر.
به‌مه‌به‌ستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیانه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان بۆ كوردستان ئاری جلال ڕایگه‌یاند "ئاماده‌ی هه‌موو جۆره هاوكاری و كار ئاسانیه‌كین و نوێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران( كورده یه‌شار)مان لێ ئاگادار كردۆته‌وه و راسته‌خۆ له‌گه‌ڵ سه‌فاره‌تی عیراق قسه كراوه، به‌ڵام له ئیستادا چاوه‌ڕوانی زانیاری زیاترین كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ده‌ریاوانی توركیاوه سه‌باره‌ت به‌و رووداوه بخرێته‌ڕوو".
PM:12:00:10/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 11116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت