به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش هه‌ولێر: ژماره‌یه‌كی زۆر شه‌قاوه و تۆمه‌تبارمان ده‌ستگیر كردووه
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ھه‌ولێر له ''عه‌سابه و گرووپی مافیا'' پاك كراوه‌ته‌وه و تا ئێستا 150 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به شێوه‌ی لابه‌لا پێنج تا شه‌ش قۆمارخانه ھه‌بوون، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون و كه‌لوپه‌له‌كانیان لای ئاسایشه و خاوه‌نه‌كانیشیان خراونه‌ته زیندانه‌وه.
دكتۆر تارق نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه "ماوه‌كانی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی كوشتن و ھه‌لگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت زیادی كردبوو، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان ژوورێكی عه‌مه‌لیات دروست كراوه و ھێزه‌كانی ئاسایش ھاوكاریی ھێزه ناوخۆییه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له ھه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه بگرن، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ھێزه‌كانمان له سنووری ھه‌ولێر توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ئۆتۆمبێڵدا بگرن. له‌و ماوه‌یه‌دا ١٥٠ كه‌سمان به تۆمه‌تی جیاواز ده‌ستگیر كردوون، ھه‌روه‌ھا 200 ئۆتۆمبێڵی بێ تابلۆ و پارچه چه‌كدا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ھه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به تۆمه‌تی ھه‌ڵگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت و تۆمه‌تی جیاواز ده‌ستگیر كراون راده‌ستی دادگا كراون، ئه‌وه‌شمان به دادگا رایگه‌یاندووه كه نابێت ئه‌و تۆمه‌تبارانه له كاتی ساغبوونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانیان به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێن، چونكه زۆربه‌ی ده‌ستگیراوان پێشتر چه‌ندان جاری تر ده‌ستگیر كراون و له رێگه‌ی دادگاوه به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون".
وتیشی: "پێشتر خه‌ڵكێك ھه‌بوون وه‌ك عه‌سابه باجیان له خه‌ڵك وه‌رده‌گرت، به تایبه‌تی له خاوه‌ن كافتریاكان، كه زۆر جار داوای پاره‌یان لێ ده‌كردن و ئه‌گه‌ر نه‌یاندابانێ كێشه‌یان ده‌نایه‌وه؛ ئه‌وانه چه‌ند گرووپێك بوون و ھه‌موویشیان ده‌ستگیر كراون و ئێستا له زیندانن".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكرد كه "راسته چه‌ندین كه‌سی تۆمه‌تبار به تاوانی كوشتن ھه‌بوون و پێشتر له شه‌قامه‌كان ده‌سوڕاونه‌ته‌وه.. ئێمه له درێژه‌ی ھه‌ڵمه‌ته‌كه‌ماندا ھه‌موویانمان ده‌ستگیر كردوون، واته به كورتییه‌كه‌ی شه‌قاوه و عه‌سابه و قاتل و.. ھه‌موویان ده‌ستگیر كراون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئێستا به دوای ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ین كه ته‌قه‌یان كردووه، ھه‌ركه‌سێك رۆژێك له رۆژان ته‌قه‌ی كردبێت ده‌ستگیری ده‌كه‌ین و رێگه‌ش به ھیچ كه‌سێك ناده‌ین یاسا پێشێل بكات. ته‌قه‌كه‌ر مه‌به‌ستمان له‌وانه‌یه كه له دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ره هه‌رھاووڵاتییه‌ك ھه‌ر له خۆیه‌وه به‌بێ ھۆ ته‌قه‌ی كردبێت، ده‌ستگیری ده‌كه‌ین".
تارق نوری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌ركی سه‌ره‌كیمان وه‌ك ئاسایش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئه‌و ھه‌ڕه‌شانه‌ن كه ده‌بنه ھۆی مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ماوه‌یه‌كه ھاوكاریی ھێزه‌كانی پۆلیس ده‌كه‌ین، تا ئه‌و كاته‌ی پێویستیان به ئێمه ھه‌بێت، به‌رده‌وام ده‌بین و رێگه‌ش ناده‌ین ھیچ كه‌سێك ماف به خۆی بدات له سه‌ره‌وه‌ی یاسا بێت و ھه‌ست بكات كه‌س لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكات، به‌ڵێ ئه‌ركی ئێمه وه‌ك جیھازی ئاسایش زۆر گرانتره له ئه‌ركی برایانمان له ھێزه‌كانی پۆلیس، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش ھاوكار ده‌بین".
سه‌باره‌ت به قومارخانه‌كان-یش، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "قومارخانه له ھه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تی پێ نادرێت به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك، به‌ڵام به شێوه‌ی لابه‌لا پێنج تا شه‌ش قۆمارخانه ھه‌بوون، ئێمه ده‌ستمان به‌سه‌ر قۆمارخانه‌كاندا گرتووه و كه‌لوپه‌له‌كانیان لای ئاسایشه و خاوه‌نه‌كانیشیان ده‌ستگیر كراون و خراونه‌ته زیندانه‌وه".
AM:10:54:10/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 14508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت