كۆمسیۆن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز –
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاسانكاری زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی فۆرمی داواكاری بۆ دامه‌زراندن وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بۆ ڕۆژی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و چه‌ند خاڵێك ده‌خاته‌ڕوو.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، لیژنه‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌باره‌ت به‌پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی داواكاری بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بۆ ڕۆژی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 30/9/2018,و بۆ ئاسانكاری زیاتر ئه‌م خاڵانه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستان:
1- ژماره‌ی ده‌نگده‌ر، ژماره‌ی بنكه‌ی ده‌نگدان و ناوی بنكه‌ی ده‌نگدانی تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراق. بۆیه له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌دا پێویسته ئه‌وه‌ی كوردستان بنوسرێت نه‌ك عێراق.
2- هه‌ركه‌سێك گواستنه‌وه‌ی كردووه پێویسته زانیاریه‌كانی بنكه نوێیه‌كه پێشكه‌ش بكات نه‌ك كۆنه‌كه.
3- پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه به‌بێ گرفت هه‌تا 2018/8/17.
4- بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر دڵنیان هه‌ڵه‌یان كردووه، ده‌توانن دوباره‌ی پێشكه‌شی بكه‌نه‌وه.
5-له‌و لینكه‌ی كه كۆمسیۆن دایناوه ته‌نها ژماره‌ی فۆرمه‌كه‌ت بنوسه، له‌به‌شی خواره‌وه زانیاریه‌كانی خۆت و خێزانه‌كه‌ت بۆ ده‌هێنێت و ده‌توانیت به‌ئاسانی زانیاریه‌كان وه‌رگریت.
فۆرمی تایبه‌ت به پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بۆ پارێزگای هه‌ولێر
فۆرمی تایبه‌ت به پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بۆ پارێزگای سلێمانی
فۆرمی تایبه‌ت به پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بۆ پارێزگای دهۆك
فۆرمی تایبه‌ت به پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
AM:09:38:10/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت