سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له كه‌ركوك: هه‌نگاوه‌كانمان لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له كه‌ركوك، رایگه‌یاند كه هه‌نگاوه‌كانمان لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت و چۆنیه‌تی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك.
شه‌وی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاری رابردووی دوای پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی به‌شێك له ده‌نگه‌كان، راگه‌یاند كه له 13 پارێزگای عیراق هیچ گۆڕانكارییه‌ك رووی نه‌داوه له‌نێویاندا شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاری كه‌ركوكیش.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، رێبوار ته‌ها مسته‌فا سه‌رۆكی لیستی 162ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كه‌ركوك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "پاش چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر و دان به‌خۆداگرتنێكی له‌ڕاده‌به‌دری كه‌ركوكیانی ئازیز بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایار سه‌ره‌نجام كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان پاش ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌نجامی كۆتایی راگه‌یاند و شه‌ش كورسیه‌كه‌ی لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، لیستی كوردانی كه‌ركوك به‌جێگیری مایه‌وه".
رێبوار ته‌ها ده‌ڵێت: "لێره‌وه وێڕای پیرۆزباییكردن له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی شاره‌كه‌مان دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌ره‌ڕای ده‌یان تانه و بوختانی ناڕه‌وا دژی لیسته‌كه‌مان، ئاماده‌ییمان ده‌ربڕی بۆ ملكه‌چ بوون بۆ هه‌ر بڕیاڕێكی دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی رێكاره‌كانی بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌نگدان".
ده‌شڵێت: "چونكه دڵنیابووین له متمانه و ئه‌مه‌كداری دۆست و لایه‌نگر و خه‌ڵكی دڵسۆزی كه‌ركوكه‌مان وه دڵنیابووین له‌به‌شداریكردن و سه‌ركه‌وتنمان".
سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له كه‌ركوك ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌خه‌ڵكی به‌ئه‌مه‌ك و بوێری شاری كه‌ركوك ڕاده‌گه‌یه‌نین كه هه‌نگاوه‌كانمان لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت و چۆنیه‌تی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له كاتی هه‌ڵبژاردندا پێمان دابوون".
AM:08:49:10/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 4180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت