كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عیراق ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 9ی ئابی 2018، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراقی راگه‌یاند.

بەپێی ئەو ئەنجامانە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بڵاوکردوەتەوە، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوک هیچ گۆڕانکارییەک لە ژمارەی کورسیەکان و ناوی کاندیدە سەرکەوتوەکانی حزبە بەشداربوەکانی هەڵبژاردندا روی نەداوە.

له‌سه‌ر ئاستی عیراق، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی زی قار، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار و به‌غدا روویانداوه‌، كاندیده‌ ده‌رچووه‌كان گۆڕانكارییان تێدا هاتووه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان لیستی حزبه‌كانن، واتا كورسییه‌كه‌ هی هه‌مان حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌، ته‌نها كاندیده‌ ده‌رچووه‌كه‌ گۆڕاوه‌.

راگەیاندنی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌یه‌:

هەولێر
1- پارتی 8 کورسی
2- یەکێتی 2 کورسی
3- نەوەی نوێ 2 کورسی
4- گۆڕان 1 کورسی
5- هاوپەیمانی 1 کورسی 
6- کۆمەڵی ئیسلامی 1 کورسی

سلێمانی
1- یه‌كێتی 8 كورسی
2- گۆڕان 4 كورسی
3- نه‌وه‌ی نوێ 2 كورسی
4- كۆمه‌ڵی ئیسلامی 1 كورسی
5- پارتی 1 كورسی
6- هاوپه‌یمانی 1 كورسی
7- یه‌كگرتوو 1 كورسی

دهۆک
1- پارتی 10 کورسی
2- یەکگرتوو 1 کورسی
3- هاوپەیمانی رافیدەین 1 کورسی

كه‌ركوك
1- یه‌كێتی 8 كورسی
2- هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی 3 كورسی
3- به‌ره‌ی توركمانی 3 كورسی

به‌غدا 
1- سائیرون 17 كورسی
2- فه‌تح 10كورسی
3- ده‌وڵه‌تی یاسا 9 كورسی 
3- نه‌سر8  كورسی
4- وطنیه‌ 8 كورسی
5- هاوپه‌یمانی قه‌رار 4 كورسی
6- ره‌وتی حیكمه‌ 4 كورسی
7- هاوپه‌یمانی به‌غدا 3 كورسی
8- بیارق الخیر 2 كورسی
9- ته‌مه‌دون 1 كورسی
10- هاوپه‌یمانی مه‌ده‌نی 1 كورسی
11- حزبی مه‌ده‌نی 1 كورسی
12- اراده‌ 1 كورسی

کەربەلا
1- فەتح 3 کورسی 
2-سائیرون 3 کورسی
3- نەسر 2
4- دەوڵەتی یاسا 2
5- حیکمە 1

موسەننا
1-سائیرون 2 کورسی
2- فەتح 2 کورسی
3-رەوتی حیکمە 1 کورسی
4- نەسر 1 کورسی
5- دەوڵەتی یاسا 1 کورسی

به‌سره‌
1- فه‌تح 6 كورسی
2- سائیرون 5 كورسی
3- نه‌سر 5 كورسی
4- ره‌وتی حیكمه‌ 2 كورسی
5- تجمع رجال العراق 1 كورسی
6- اراده‌ 1 كورسی
7- وطنیه‌ 1 كورسی

نەینەوا
1-هاوپەیمانی نەسر 7 کورسی
2-پارتی 6 کورسی
3-هاوپەیمانیی نیشتمانی 4 کورسی
3-نەینەوا ناسنامەمانە 3 کورسی
4- هاوپەیمانی فەتح 3 کورسی
5- هاوپەیمانی بڕیاری عێراق 3 کورسی
6- جەماوەری نیشتمانی 2 کورسی
7- رێبازی دیموکراتی 1 کورسی
8- یەکێتی 1 کورسی
9- تەمەدون 1 کورسی

دیالە
1- فەتح 3 کورسی
2- هاوپەیمانی قەرار 3 کورسی
3- هاوپەیمانی نیشتمانی 3 کورسی
4- سائیرون 2 کورسی
5- نەسر 1 کورسی
6- رەوتی حیکمە 1 کورسی
7- یەکێتی 1 کورسی

زیقار
1- سائیرون 6 كورسی
2- فه‌تح 5 كورسی
3- ده‌وڵه‌تی یاسا 3 كورسی 
3- نه‌سر 3 كورسی
4- ره‌وتی حیكمه‌ 2 كورسی

نەجەف
1- سائیرون 4 کورسی
2- فەتح 3 کورسی
3- نەسر 3  کورسی
4- حیکمە 1 کورسی
5- دەوڵەتی یاسا 1 کورسی


PM:11:04:09/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 19634 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو