ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد داوا له حه‌سه‌ن روحانی ده‌كات ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت
حەسەن روحانی و ئەحمەدی نەژاد
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری پێشوی ئێران داوا له سه‌رۆكی ئێستای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات ده‌ستله‌كاربكێشێه‌وه و واز له پۆسه‌كه‌ی بهێنێت.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران داواكه‌ی ئاراسته‌ی حه‌سه‌ن روحانی كردوه و وتویه‌تی: "خه‌ڵك هه‌مووی له دۆخی ئێستای ئابوری بێزاره و حكومه‌تیش له‌گه‌ڵ خه‌ڵك راستگۆ نییه".
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وتویه‌تی: "هه‌موو ئیمتیازاتێكمان دا به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، كه‌چی هیچمان ده‌ستنكه‌كه‌وت، كێ له‌مه به‌رپرسه؟ سه‌رۆك روحانی گه‌ل تۆی ناوێت.. تۆ و ئسوڵییه‌كان و ریفۆرمخوازه‌كان، هه‌مووتان شه‌ریكن له‌وه‌ی رووده‌دات".
سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام واشنتن سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و رۆژی دووشەممە 6ی ئابی 2018، ترەمپ واژووی لەسەر گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران کرد و به‌وه‌ش رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه پێشتر و له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا بۆ گرتنه‌ده‌ستی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڵێنی له‌باره‌وه دابوو.
رۆژی سێشه‌ممه 7ی ئابی 2018، تره‌مپ دوایین هەڵوێستی لەسەر ئەو بڕیارەی راگەیاند و سزاكانی سه‌ر ئێرانی واژوو كرد و خستییه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی: "ئابڵوقەکانی سەر ئێران بە فەرمی چەسپان، ئەمانە دژوارترین ئابڵوقەن تا ئێستا سەپابن".
ترەمپ دەشڵێت: "لە مانگی 11، ئابڵوقەکان دەچنە قۆناغێکی دژوارترەوە، هەرکەسێک بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات، بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا ناکات، من تەنها داوای ئاشتی جیهانی دەکەم، هیچی دیکە!".
ئەمریکا ناڕازییە لە هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستتێوەردان لە وڵاتانی ناوچەکە و دەیەوێت لە رێگای سزاکان فشاری تەواو دروستبکات تا تاران لە پەلهاوێشتن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەشیمان بکاتەوە، تارانیش هەم رەتیدەکاتەوە و هەمیش سورە لەسەر ئەوەی سزاکانی ترەمپ چۆک بە کۆماری ئیسلامی دانادەن.
بڕیاروایه له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، ئه‌مریكا بەشی دووەمی سزاکانی بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێتەوە، لەم بەشەدا هەناردەکردنی نەوت و گازی ئێرانی قەدەغە دەکرێت، ئه‌مریكا ده‌ڵێت هه‌ر وڵات و لایەنێک هاوردەی ئەم دوو سەرچاوە سەرەکییەی داهاتی ئێران بکات، ئه‌ویش روبەڕوی سزاکانی واشنتن دەبێتەوە.
PM:08:55:09/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت