موقته‌دا سه‌در هۆشداری له جێبه‌جێنه‌كردنی 40 مه‌رجه‌كه‌ی ده‌دات
موقتەدا سەدر، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری رەوتی سەدر هەڕەشە ده‌كات ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دیاریكراودا ئه‌و 40 مه‌رجه‌ی دیاریی كردوه، جێبه‌جێ نه‌كرێت، پەنا بۆ ئۆپۆزسیۆنی جەماوەری و سیاسی ده‌بات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی ئابی 2018، نوسینگه‌ی موقتەدا سەدر، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در و سه‌رۆكی لیستی براوی سائیرون له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایاری رابردوو به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و هۆشداریی دا لە گەڕانەوەی گەندەڵی بە بەرگێکی نوێ و موحاسه‌سه‌ی تایەفی بەوپەڕی.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا، موقته‌دا سه‌در جه‌ختی له‌سه‌ر لابردنی هه‌موو گه‌نده‌ڵكارێك و جێگرتنه‌وه‌ی به كه‌سێكی به‌هێز و بوێر كردوه‌ته‌وه كه بتوانێت لێپێچینه‌وه له هه‌موو گه‌نده‌ڵێك بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هه‌ندێك له سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت درێژه به موحاسه‌سه‌ی تایه‌فی و ره‌گه‌زی و حزبی بده‌ن تا، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ش كه له سامانی وڵات ماوه له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شی بكه‌ن.
رۆژی سێشه‌ممه 31ی ته‌مموزی 2018، موقتەدا سەدر لە ڕاگەیەندراوێکدا چوارچێوەیەکی لە 40 خاڵدا دیاریکردووە بۆ هاوپەیمانی داهاتووی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق، لە دیارترینیان دوورخستنەوەی دەموچاوە کۆنەکانە بۆ ناو جومگەکانی دەسەڵات.
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی نوسینگە تایبەته‌كه‌ی ، موقتەدا سەدر 40 مەرجی دیاریکردووە بۆ هاوپەیمانێتی داهاتوو كه پێویسته له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا جێبه‌جێ بكرێت.
بەیاننامەکەی سەدر
PM:07:05:09/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت