نۆ كۆچبه‌ری عیراقی و سوری له ئاوه‌كانی توركیا خنكان
ئاوەکانی تورکیا
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی بچوك كه كۆچبه‌ری نایاسایی هەڵگرتبوو 9 كۆچبه‌ر له ئاوه‌كانی توركیا خنکان و چواری دیكه‌ش رزگاركران، به‌وته‌ی به‌رپرسانی توركیا یه‌كێك له كۆچبه‌ره‌كان سوری بووه و ئه‌وانی دیكه‌ش عیراقی.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه كارمه‌ندانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان له‌ژێر ئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له ناوچه ئاوییه‌كانی قه‌زای كوشئاداسی ئاگادار كراونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن چونه‌ته كه‌ناراوه‌كانی نزیك له ناوچه ئاوییه‌كه.
فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا راگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی له كاتژمێر 3:25 خوله‌كی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی ئابی 2018، له رووداوه‌كه ئاگاداركرانه‌وه هه‌لیكۆپته‌رێك و فڕۆكه‌یه‌ك و دوو به‌له‌م و تیمێكی ژێرئاو ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه.
وتیشی، له ئاكامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كاندا، ته‌رمی 9 كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه و چوار كه‌سیش رزگاركراون، به‌وته‌ی كۆچبه‌ره رزگاركراوهكانیش هیچ كۆچبه‌رێك بێسه‌روشوێن نه‌بووه.
هاوكات موعه‌مه‌ر ئاكسۆی، قایمقایمی كوشئاداسی، به ئاژانسی ئانادۆڵی راگه‌یاندووه كه له‌و 9 كۆچبه‌رانه‌ی خنکاون حەوتیان منداڵن و دوانه‌كه‌ی دیكه‌یش ئافره‌تن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و به‌وتەی بەرپرسانی تورکیا، جگە لە یەک کۆچبەر کە خەڵکی سوریا بووە، سەرجەم کۆچبەرەکان عیراقی بوون، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هێشتا ناسنامەی کۆچبەرە خنکاوەکان روون نییە و ئەوەی لەسەر ناسنامەکانیان وتراوە، لەزاری بەرپرسانی تورکیاوە بووە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش کۆچبەرەکان ویستویانە لەڕێگەی بەلەمێکی بچووکەوە لە ئاوەکانی تورکیاوە خۆیان بگەیێننە یۆنان.
PM:06:22:09/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت