قوباد تاڵەبانی بەڵێنێكی بە پۆلیسی سلێمانی دا

‌قوباد تاڵەبانی

وێستگە نیوز ـ پشتیوان جەمال
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێنی بە پۆلیسی سلێمانی داوە ئەو تۆمەتبارانەی خۆیان داوەتە پاڵ هەندێك حزب یان عەشیرەت، دەستگیر بكرێن.


نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا و لە وەڵامی پرسیارێكی وێستگە نیوز سەبارەت بە سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ پۆلیسی سلێمانی و دۆسیەی دەستگیرنەكردنی تۆمەتباران، رایگەیاند، "مەسەلە ئەوە نییە ناتوانین تۆمەتباران دەستگیر بكەین، بەڵام هەندێك تۆمەتبار هەیە خۆیان داوەتە پاڵ هەندێك حزب یان عەشیرەت، ئەگەر پۆلیس بڕوات رەنگە كارەساتی دیكەی لێبكەوێتەوە، بۆیە قوباد تاڵەبانی بەڵێنی داوە ئەو فەرمانی دەستگیركردنانە جێبەجێ بكات".

بۆ دۆسیەی ئەو تۆمەتبارانەش، ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، دۆسیەكان تەقەكردن و كوشتنن، سیاسی نین. رۆژی یەكشەممەی رابردووش قوباد تاڵەبانی سەردانی دادگای یاسای كرد و داوای جێبەجێكردنی یاسای كرد.

هــ. ر


PM:12:35:09/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 16726 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو