وهزارهتی خوێندنی باڵا دهوامی رۆژانهی زیاد كرد
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، لەمانگی داهاتوەوە دەوامی فەرمانبەران دەكرێت بە پێنج رۆژ لەهەفتەیەكدا.
بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بێت، دەوامی فەرمانبەرانی وەك پێش قەیرانی دارایی ئاسایی دەكرێتهوه و له 1ی ئهیلولی ئهمساڵهوه جێبەجێ دهكرێت، هەر فەرمانبەرێك لە هەفتەیەكدا پێنج رۆژ دەوام دهكات، كاتی دەستپێكردنی دەوامیش لەكاتژمێر ههشتی بەیانیانەوە بۆ كاتژمێر سێی دوانیوەڕۆ دەبێت.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم كە وژاۆی (د. یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە، ئەنجوومەنی ئەو وەزارەتە لە كۆبوونەوەی جیاوازدا پرسی دەوامی مامۆستایان و فەرمانبەرانیان تاوتوێكردوە.
لەنووسراوەكەدا هاتووە، بڕیاردراوە كە دەوامی فەرمانبەران لە رۆژی 1ی ئهیلولی 2018، دەبێت بە كاتژمێر ههشتی بەیانی بۆ كاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆی هەموو رۆژێكی هەفتە جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە، كە بە سیستەمی پەنجەمۆر هاتن و چوونیان رێكدەخرێت.
لەنووسراوەكەدا ئاماژە بەبڕیارێكی دیكە دراوەو تیایدا هاتووە، سەبارەت بەمامۆستایان بەپێی یاسای راژەی زانكۆیی ماوەی دوو مانگ لە 1ی تهمموز تا 1ی ئهیلول پشوو وەردەگرن.
لەدوا بڕیاری نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لەكاتی پشووی هاوین، زانكۆكان یەك رۆژ لەهەفتەی رۆژانی كاركردن، وەك عورفێكی كارگێڕی و بەشێوەی (سەماح) دەدەن بە فەرمانبەران.
هــ. ر
AM:10:14:09/08/2018
ئهم بابهته 31994
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت