مووچه‌ی ئه‌م وهزارهتانە دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران و ئه‌مڕۆ مووچه‌ی دوو وەزارەتی دیكه دابه‌شده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی ئابی 2018، مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی دووشه‌ممه 13ی ئابی 2018، مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
هاوكات رۆژی سێشه‌ممه 14ی ئابی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت، رۆژی چوارشه‌ممه 15ی ئابی 2018، مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابه‌شده‌كرێت.
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران له‌و بودجه‌یه ده‌درێت كه بڕی 378 ملیار دیناره‌و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه، هاوكات بڕی 317 ملیار دیناریش له لایه‌ن به‌غداوه ده‌درێته هه‌رێم بۆ ته‌واوكاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان.
هــ. ر
AM:08:28:09/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 30112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت