ئەمریکا سزای نوێ بەسەر روسیادا دەسەپێنێت

‌پوتین و ترەمپ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا لەدوای 22ی مانگەوە سزای نوێ بەسەر رووسیادا دەسەپێنێت.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی‌ ڕووسیا دەستی‌ هەبووە لە ژەهراویکردنی‌ سکریباڵ سیخوڕی‌ پێشووی بەریتانیا لەدوای‌ رۆژی 22ی ئەم مانگەوە کۆمەڵێک سزا بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنن.

هاوکات لەگەڵ دەرکردنی‌ بڕیارەکەی‌ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە تویتەری خۆی تویتێکی دوو وشەی کردووە و نووسیوویەتی "شەپۆلی سور" و ئیتر هیچ روونکردنەوەیەکی‌ نەداوە کە مەبەستی‌ چییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەدوای‌ سەردانەکەی‌ ترەمپ بۆ رووسیا تا رادەیەک پەیوەندییەکانی‌ ئەو دوو وڵاتە بەرەو باشی رۆشت، بەڵام لە ناوخۆی ئەمریکا رەخنەی‌ زۆر لەو نزیکبوونەوانەی‌ ئیدارەی‌ ترەمپ و رووسیا گیرا.

هــ. ر


PM:11:40:08/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو