ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌ستگیركرا
كریس كۆڵینز
وێستگه نیوزـ
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ر پشكی كۆمارییه‌كان بە تۆمەتی قۆرغکردنی زانیاریی نهنێنی ده‌ستگیركرد.
كه‌ناڵی سی ئێن بی سی ئه‌مریكا له‌زاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دادی وڵاته‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه كه كریس كۆڵینز، كۆنگرێسمانی كۆماری له‌سه‌ر خراپ به‌كارهێنان و قۆرغكردنی زانیارییه نهێنییه‌كان ده‌ستگیركراوه.
ئاشكراشیكردوه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كۆڵنیز كراون، تایبه‌تن به‌وكاته‌ی كه ئه‌و كۆنگرێسمانه له ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی كۆمپانیای Innate Immunotherapeutics كاری كردوه.
كۆنگرێسمانه‌كه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه له مانگی ته‌مموزی 2017، زانیاریی نهێنیی سه‌باره‌ت به بارودۆخی كۆمپانیاكه داوه‌ته ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی.
دەرشکەوتوە کە له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییانه كامیرۆن-ی كوڕی ئەو کۆنگرێسمانە و چه‌ند كه‌سێكی دیكه، له‌وانه خه‌زوری كامیرۆن به‌ناوی ستیڤن زارسكی، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پشكه‌كانی كۆمپانیاكه كردوه.
PM:09:11:08/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت