هاوسه‌ری بەشار ئەسەد تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە

‌بەشار ئەسەد و ئەسمای هاوسەری

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەسما ئەسەد، هاوسه‌ری بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە و یەکەم قۆناخی وەرگرتنی چارەسەریی دەستپێکردووە.


بەپێی هەواڵێکی سەرۆکایەتیی سوریا، لە وێنەیەکدا بەشار ئەسەد لەگەڵ ئەسمای هاوسه‌ری لە نەخۆشخانە دەرکەوتووە.

سەرۆکایەتی سوریا ئه‌وه‌شی وتووه‌: "ئەسما ئەسەد تووشی گرێیەکی مەترسیدار بووە و قۆناخی یەکەمی چارەسەری دەستپێکردووە".

ئەسما ئەسەد لە دایکبووی 1975ی بەریتانیایە و لەساڵی 2000 ژیانی هاوسه‌ری لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا پێکهێنا و خاوەنی سێ منداڵن.

لە لیستی سزای بەریتانیا بۆ سەر سوریادا 238 کەس ھەن کە ئەسما ئەسەد لە ریزبەندی 39ـیەمین کەسدایە. هاوسه‌رەکەی ئەسەد لە 26ی ئاداری 2016 خرابووە ناو لیستەکەوە.

هــ. ر


PM:06:30:08/08/2018








ئه‌م بابه‌ته 40166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو