متمانه له وه‌زیرێكی حكومه‌ته‌كه‌ی رۆحانی سه‌ندرایه‌وه
وێستگه نیوز –
دوای دوو مانگ له ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئێرانییه‌كان له دژی گرانی و نه‌بوونی هه‌لی كار، ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران به زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی له وه‌زیری كاری حكومه‌ته‌كه‌ی رۆحانی سه‌نده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران "په‌رله‌مان" له دانیشتنێكدا ده‌نگی به لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له عه‌لی ره‌بیعی وه‌زیری كاری ئێران دا.
له دانیشتنه‌كه‌دا 129 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیری كار دا و 111 په‌رله‌مانتاریش له دژی بوون، ئه‌مه‌ش ماوه‌ی سێ مانگ ده‌رفه‌ت ده‌داته حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران تا وه‌زیرێكی نوێ بۆ شوێنه‌كه‌ی دیاری بكات.
ره‌بیعی یه‌كێك له دیاریترین هاوپه‌یمانه‌كانی حه‌سه‌ن رۆحانی-یه و له ساڵی 1997 تا 2005 راوێژكاری سه‌رۆكی پێشووی ریفۆرمخوازی ئێران محه‌مه‌د خاته‌می بوو.
له هه‌فته‌كانی رابردوودا حه‌سه‌ن رۆحانی رووبه‌ڕووی فشارێكی زۆر بۆته‌وه و داوایلێده‌كرێت گۆڕانكاری له تیمی ئابووری حكومه‌تدا بكات.
PM:03:07:08/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت