له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوایله كولته سیاسییه‌كانی عیراق كرد رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی حكومی بكه‌ن كه له ئاست داواكاریی گه‌لدا بێت.
سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كانی عیراق، عه‌بادی راگه‌یاند كه تائێستا له‌گه‌ڵ 9 نوێنه‌رانی 9 پارێزگا كۆبونه‌ته‌وه و چه‌ندین بڕیاریان سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆیان ده‌ركردوه.
وتیشی: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت و شانه‌ی قه‌یرانه‌كان چاودێریی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان ده‌كرێت، داواشی له هاوڵاتیان كرد له پرۆسه‌ی چاودێریكردنه‌كه به‌شدار بن تا بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن.
له‌سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی رابردووه‌وه له پارێزگاكانی باشوری عیراق ده‌ستیپێكردووه‌و خۆپیشانده‌ران داوای چاككردنی ره‌وشی ژیانیان ده‌كه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی له نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و نه‌بوونی كار و وێرانیی شاره‌كانیان ده‌رده‌بڕن.
خۆپێشاندانەکان لە بەسرەوە دەستی پێ‌کرد و هەزاران خۆپێشاندەر لە بەرامبەر بیناکانی حکومەتی کۆبونەوە، ئەوەش وایکرد توندوتیژی بكه‌وێته‌وه.
به‌پێی ئامارێكی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه 14 خۆپیشانده‌ر كوژراون و 729ی دیكه‌ش برینداربوون كه 460 له برینداره‌كان له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقدا بووه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقیش 757 خۆپیشانده‌ر و چالاكوانیان یان ده‌ستگیركردوه و زۆربه‌یان ئازادكراون، له‌ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیشدا 91 بینای حكومی و مه‌ده‌نی و ئۆتۆمبیل زیانیان پێگه‌یشتووه.
PM:06:59:07/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2218
جار خوێنراوه‌ته‌وه