كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی لە کانی قڕژاڵەی نزیک هەولێر ته‌قیه‌وه
دیمەنی تەقینەوەی کۆگاکە
وێستگه نیوز ـ
کەمێک پێش ئێستا کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی فێرگەی سەربازی کانی قرژاڵە لە سەر رێگای هەولێر_ موسڵ تەقییەوە تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.
سەرچاوەیەک لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، کۆگاکە سەر بە هێزەکانی پشتیوانی یەک و یەکەی 80 ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا دوکەڵێکی زۆر لە ئاسمانی ناوچەکەدا هەیە و کارەبای ناوچەکەش کوژاوەتەوە.
فێرگەی سەربازی کانی قرژاڵە 10 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری هەولێرەوە دوورە و دەکەوێتە سەر رێگای هەولێر _ موسڵ.
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌مه چه‌ندین كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له شاره‌كانی كوردستان گڕده‌گرن و ده‌ته‌قنه‌وه، له‌و باره‌وه شاره‌زایان و هاوڵاتییان بۆچوونی جیاوازیان له باره‌ی ته‌قینه‌وه و گڕگرتنی ئه‌و كۆگایانه‌وه هه‌یه.
PM:11:44:05/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 6472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت