به‌وێنه... تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و وه‌فا له‌سه‌ر گڵكۆی ره‌فیق حیلمی دانرا
وێستگه نیوز-
به‌بۆنه‌ی یادی 58 ساڵه‌ی كۆچی دوایی نووسه‌رو رۆشنگه‌ری كورد ره‌فیق حیلمی، تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و وه‌فا له‌سه‌ر گڵكۆی كۆچكردوو دانرا.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (4/8/2018)، به‌ئاماده‌بوونی بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو و ژماره‌یه‌ك رووناكبیری شاری سلێمانی، به‌بۆنه‌ی یادی 58 ساڵه‌ی كۆچی دوایی نووسه‌رو رۆشنگه‌ری كورد ره‌فیق حیلمی، تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و وه‌فا له‌سه‌ر گڵكۆی كۆچكردوو دانرا.
له‌مه‌راسیمی رێزلێنانه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وته‌یه‌كی بۆ ئاماده‌بووان و میدیاكان پێشكه‌شكردو ئاماژه‌ی به‌رۆڵ و پێگه‌ی ره‌فیق حیلمی كرد له رۆشنكردنه‌وه‌ی بیر‌و هزری كورد و پێگه‌ی ئه‌و له زۆر بواری هۆشیاكردنه‌وه‌و نووسین و رووناكبیریدا.
بڕیاریشه سه‌عات 5ی سه‌ر له‌ئێواره‌ی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 2018/8/5 له كافێنێتی ئه‌منه‌سووره‌كه، مه‌راسیمی دابه‌شكردنی كتێبی (ره‌فیق حیلمی پۆرترێتی منه‌وه‌رێكی كورد) كه له‌نووسینی مه‌جید ساڵح-ه، به‌ڕێوه بچێت كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانییه‌وه رێكخراوه.
رەفیق حیلمی، لەساڵی 1898 لەشاری كەركوك لەدایكبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە كەركوك و سلێمانی و ئامادەیی لەبەغدا تەواوكردووە، پەیمانگەی ئەندازەی لەئیستەنبوڵ تەواو كردووە، لەساڵی 1920 گەڕاوەتەوە باشووری كوردستان، لەساڵی 1922 كاتێك شێخ مەحموودی حەفید بۆ دووەمجار حكومەتی راگەیاند رەفیق حیلمی كردە راوێژكاری رامیاری خۆی. لە 1960/8/4 كۆچی دوایی کرد.
PM:02:30:04/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3350
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت